ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نانسی عەجرەم بۆ بەربانگ لەگەڵ هاوژینەکەی دەردەکەوێت

لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم، هونەرمەندی لوبنانی لە هاوژینەکەی فادی ئەلهاشم هەبوو، بۆ بەربانگ پێکەوە دەرکەوتن و دڵخۆش بوون.

ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە نانسی عەجرەم گۆرانی دەڵێت و سەما بۆ هاوژینەکەی دەکات.

مانگی رابردووو، ئەو هونەرمەندە نوێترین بەرهەمی بەناوی “طول عمري نجمة” بڵاوکردەوە.

مانگی رابردوو، لە دوای ئەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی بوو، ئەو هونەرمەندە بێدەنگی شکاند و ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.

ئەو هونەرمەندە کەناڵی ئێم تیڤی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەبارەی جیابوونەوەی باس دەکرین، راست نین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەرهێنەری نوێترین ڤیدیۆکلیپی، بە جۆرێک کاری بۆ بەرهەمەکە کردووە و دەنگۆی جایبوونەوەی لە بەرهەمەکەدا بەکارهێناوە.

ماوەیەک بوو دەنگۆی جیابوونەوەی نانسی عەجرەم هەبوو، بەهۆی بێدەنگی ئەو هونەرمەندە و هاوژینەکەی د. فادی ئەلهاشم، ئەو دەنگۆیە زیاتر بڵاوبووەوە.

بەم دواییە نانسی عەجرە، بەرهەمێکی نوێی بەناوی “طول عمري نجمة” لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە و لە دەرهێنانی ریشا سەرکیسە. 

نانسی عەجرەم یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی لوبنان و ناوبانگی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆرجار دەنگۆی مردن و جیابوونەوەی هونەرمەندان بڵاودەکرێنەوە، باس لەوە دەکرێت هەندێ جاریش هونەرمەندان خۆیان ئەو دەنگۆیانە دروست دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

فەزڵ شاکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART