ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قائیمقامی کەلار: توانیمان ئەو کەسە دەستگیر بکەین کە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییانی دەسووتاند

 

عارف عادل قائیمقامی کەلار رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا دڵەڕاوکێ لە لایەن هاووڵاتییانی شاری کەلار بە تایبەت خاوەن ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر دروست بووە، کە سێ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر سوتێنراوە و وە هەوڵی سووتاندنی سێ ئۆتۆمبیلی تری درابوو.

وتیشی، “خۆشبەختانە توانیمان بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش  ئەوکەسە دەستگیربکەن کە ئەو کارەی کردووە و لە لێکۆڵینەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.”

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی دەست گیر کراوە، هاوڕێیەکی تری لە گەڵ دابوو ، بەڵام ئەو کەسەی ئۆتۆمبیلەکانی سوو*تاندووە ئێستا دەست گیر کراوە.

شیاوی باسە دوێنێ سێ شەممە، “دەزگای میدیایی خواکوڕک” لە راپۆرتێکی ڤیدیۆییدا باسی لە سوو*تانی نائاسایی بارهەڵگرەکانی کەلار لە لایەن دەستێکی نادیارەوە کردبوو، کە بریتی بوون لە 11 تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەیسی سەعید وەیسی: 7ی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان

دڵشاد

کۆنتێنەرێکی پڕ لە پێداویستی پزیشکی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا

سەڵاح

ھیوا گەیلانی: راپەرین پەیامێک بوو کە گەلی ئێمە ژێردەستی و زۆلم و زۆرداری قەبوول ناکات

دڵشاد