zagros news agency

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبوونه‌وه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه‌ 2025/4/16 لە سلێمانی، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هەولێر – بەغدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان، تاوتوێ کرد.

لە ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشکیان خسته‌ سەر دۆخی ناوچه‌که‌ و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و کوردستان، له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرده‌وه‌.

چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 20 هاووڵاتی عێراق بەهۆی حەسەن نەسروڵڵاوە لە سعوودیە دەستگیرکراون

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران داوای خەرج کردنی مووچەی دوو مانگی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکات

یاسین

پارتی چاكسازی توركمان :  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە

یاسین