zagros news agency

لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 22/4/2025، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی بڵاویشی كردەوە:  ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە 20/4/2025، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئادار (میزان المراجعة) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ (الحسابات الختامیة) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ نێردراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدکردنی مالیکی کۆدەبێتەوە

یاسین

تەقینەوەی مین لە دێرەزۆر حه‌وت کوژراو چوار برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

یۆرۆ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین