zagros news agency

مەسروور بارزانی: کوردستان ماڵێکە بۆ هەموو ئاینەکان

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان،  لە وتارێکدا لە ڕۆژی نزای نیشتمانی باسی پێکەوەژیانی ئایینیە جیاوازەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: کوردستان ماڵێکە بۆ هەموو ئاینەکان.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا بەخێرهاتنی گەرمی میوانانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان کرد و گوتی “لە دەستپێکی شارستانییەتەوە، کوردستان هەوێن و  شوێنی شارستانییەت و نەتەوە جیاوازەکان بووە.”

مەسرور بارزانی گوتیشی: “لە مێژووی نوێماندا خەڵکی ئێمە بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی نەژادی و نەتەوەییەکان، ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بوونەتەوە لە دەستی ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن. ئەو جیاوازی نەکرد، لە نێوان کورد، عەرەب، تورکمان، ئاشووری و ئەرمینییەکان. نە لە نێوان موسڵمان، مەسیحی و ئێزدییەکانیش.”

سەرۆک وەزیران دووپاتیشی کردەوە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەند و پێداگرە بۆ پەرەپێدانی ئەو ئەرکە پیرۆزە و نوێکردنەوەی شار و شارۆچکە وێرانکراوەکان و لە هەمان کاتیش پەرەدان بە ئازادی ئایینی و پەرەدان بە پێکەوەیی ئایینی و زەمینەسازیی بۆ ئاشتی لە هەر سوچێکی ئەم نیشتمانە.”

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کاراییەوە کار بۆ دروستکردنی مزگەوت، کڵێسا و پەرستگای زیاتر دەکات بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتییان بتوانن بە ئازادی پەیڕەوی ئایینییەکانیان بکەن. پەروەردە بە هەمان شێوە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە داڕشتنی داهاتووی پێکەوەیی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا: پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران زۆر جێی نیگەرانییە

یاسین

زێلێنسكی: لابردنی من لە سەرۆكایەتیی ئۆكراینا ئاسان نییە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین