پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ (پێنجشەممە 24ى 4ى 2025) پلەکانی گەرما لە عێراق بەرزببنەوە و لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق 40 پلەی سەدی تێپەڕێنێت. هه‌روه‌كا پێشبینیش دەکرێت، پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان بارانبارینێكی کەم بیانگرێته‌وه، بەڵام پێشبینییه‌كان ئاماژە بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکەن تا کۆتایی مانگ، ئەمە جگە لەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خولبارین زۆربه‌ى .
بەگوێرەی نەخشەی کەشناسیی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە عێراق لوتکەی پلەکانی گەرما بەخۆیەوە ده‌بینێت، هەروەها ئەگەری بارانبارین لە بەرزاییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتیشدا هه‌یه، لەنێویاندا دهۆك و باکووری هەولێر. ڕەنگە بارانبارینێكی كه‌م ناوچە به‌رزاییه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها کەرکووک، باکووری سلێمانی و هەندێک ناوچەی ئەنبار بگرێته‌وه.
به‌پێی ده‌سته‌ى كه‌شناسیی عێراق، هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ده‌یانگرێته‌وه كه ڕەنگە کاریگەرییەکان تا ڕۆژی هەینی درێژببنەوە و شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و شار و پارێزگاکانی دیکەش بگرێتەوە.

