zagros news agency

له‌ بۆردومانێكی سوپای ئه‌مریكادا 30 كه‌س له‌ باكووری یه‌مه‌ن كوژران

 

له‌ بۆردومانێكی سوپای ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر سه‌نته‌رێكی په‌نابه‌ران له‌ ناوچه‌ی سه‌عه‌ده‌ له‌ باكووری وڵاتی یه‌مه‌ن 30 كه‌س كوژران.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2025، كه‌ناڵی (موسه‌یه‌ره‌)ی سه‌ر به‌ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ بۆردومانێكی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر سه‌نته‌ری په‌نابه‌ران له‌ باكووری یه‌مه‌ن، 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و تیمه‌كانی فریاگوزاری و خاچی سوور گه‌یشتووه‌ته‌نه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ هه‌ر به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه‌ چه‌ندین كه‌سی تریش بریندار بوون و هه‌روه‌ها زیانی زۆری داراییشی به‌دوادا هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بیلی ئایڵش و جەیمس کامیرۆن پێکەوە فیلمێکی سێ رەهەندی بەرهەمدەهێنن

ART

مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح