zagros news agency

لەم ساڵدا زیاتر لە 60 حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغدا تۆمار کراوە

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، تەنیا لە پارێزگای بەغدا لە هەردوو بەری ڕەسافە و کەرخ، 64 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە.

دووشەممە، 28-4-2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند، لە 1-1-2025 تاوەکوو 1-4-2025، لە هەردوو بەری ڕەسافە و کەرخی بەغدا 64 حاڵەتی خۆکوشتن لە نێوان هەردوو ڕەگەز تۆمار کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شێوازی خۆکوشتنەکان ‘سووتاندن و خۆ هەڵواسین و تەقەکردن و خۆ هەڵدانە خوارەوە لەبەرزایی بووە”.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، “بەری ڕەسافە زۆرترین حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا تۆمارکراوە، کە 44 حاڵەت بووە، لەکاتێکدا بەری کەرخ 20 حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا تۆمارکراوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

خالید شلی پێشمەرگەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

فیران تۆرێس جارێکی تر یانەیەکی پرێمەلیگ ڕەتدەکاتەوە

یاسین

عێراق.. 303 هاوڵاتی شیعەی ئێرانی برینداربوون و 40 کەسیی دیکەس گیانیان دەست دا

یاسین