zagros news agency

زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

 

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ حکومەتی ھەرێم سەفاری پارکێک بە رووبەری ٦ ھەزار دۆنم دروستدەکات، وەک ھەموو سەفاری پارکێکی تر گەشتیاران دەتوانن بە ئۆتۆمبێل بە ناو پارکەکەدا بگەرێن.

 

هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت: ” بەرێز عەبدوڵا گەردی، سەرۆکی کۆمپانیای سێلک، میوانداریی کۆمەلێک نوێنەری ولاتان و کەسایەتی تری کرد بۆ سەردانی بەنداوی گۆمەسپان و ئەو شوێنەی کە بریارە بکرێتە سەفاری پارک بۆ بەخێوکردن و پارێزگاری لە ئاژەلی کێوی و دروستکردنی بەنداوێکی نوێ.

ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌روو: ھەرچەندە کەشوھەوا بەھۆی خۆلبارین و دواتر قوربارینەوە زۆر گونجاو نەبوو، بەلام کاتژمێر ٥:٣٠ دوانیوەرۆ لە ئۆفیسی کۆمپانیاکە لە ناوچەی سێلک لە نزیک ھەنارەی ھەولێر کۆبووینەوە. دواتر بە ئوتومبێلی تایبەتی کۆمپانیا بەناو ئەو ناوچەیەدا گەراین کە بریارە پارکەکەی تێدا دروست بکرێ. ھەندیک لەو ئاسکانەمان بینی کە ھێنراونەتە شوێنەکە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: بریارە پارکەکە لەسەر رووبەری شەش ھەزار دۆنم لە ناوچەی سێلک و ھەنارە و بناو دروستبکرێ و ئاژەلی جۆراوجۆری کێوی تیدا بپایزرێت. وەک ھەموو سەفاری پارکێکی تر گەشتیاران دەتوانن بە ئۆتۆمبێل بە ناو پارکەکەدا بگەرێن. بریارە لە ناو پارکەکەدا چەند پۆندیک دروست بکرێ کە گەورەترینیان بری سێ ملێۆن مەتر سێ جا ئاو دەگرێ و لە قۆناخی دیزایندایە. و ھەمان کۆمپانیا بەنداوی گۆمەسپان دروستدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاشتى له‌ توركيا دووپات ده‌كاته‌وه‌

یاسین

“جوت سایدێ زرکا-تەناهی ب رێژا ٧٥%هاتیە چێکرن”

دڵشاد

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

یاسین