zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ئامانجی سورەیا ئۆندەر ئاشتی بوو

نەعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە وتارێکدا ستایشی سڕی سورەیا ئۆندەری کرد و ڕایگەیاند، ئامانجەکانی ئەو بۆ ئاشتی وەک وەسیەتێکە و بۆ جێبەجێکردنی هەموو هەوڵێک دەدەن.
کورتوڵموش گوتی: “سڕی سورەیا، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا، دڵسۆزی هەر بستێکی خاکی وڵات بوو. نیشتمانپەروەر بوو، هەمیشە لایەنگری ئاشتی، برایەتی و دۆستایەتی بوو.”
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەکتەری سەرەکیی پێڤاژۆی ئاشتی بوو. دەیخواست لە چیا و دەشتی وڵات چەکەکان بێدەنگ بن، دەنگی سرودی ئاشتی بەرز ببێتەوە. دەیویست چی‌دیکە منداڵانی وڵات بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە زیانیان پێنەگات.”
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەروەها گوتی: “ئەم ئامانجەی ئەو بۆ ئێمە وەسیەتە. پێویستە هەموومان جێبەجێی بکەین. شەڕ و پێکدادان لە ڕۆژەڤی تورکیا دەردەهێنین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: عەبدوڵڵا ئۆجەلان پشتگیرییەکی باشی پرۆسەی ئاشتی دەکات

یاسین

یەکلاییکەرەوە.. بزانە ئێمباپێی بەشداری یاری داهاتوو دەکات؟

یاسین

بەڕازیل تۆڕی ئێکس قەدەغە دەکات

یاسین