كۆنگرێسمانێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت گه‌لی كوردستان له‌ناوخۆیاندا یه‌كگگرتووبن و چاره‌نووسێكی باش چاوه‌رانیان ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه ئه‌و كاتی خۆی پشتیوانی ریفراندۆمی كردووه.
ترینت فرانكس، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری ستراتیژی بوه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا خۆشی ئه‌ندامی پارتی كۆماری ئه‌مریكا و كه‌سایه‌تیه‌كی نزیك له‌دۆناڵد تره‌مپه بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر بووه له رابردوودا گه‌لی كوردستان قوربانی زۆری داوه له‌ئه‌نفال و كیمیاباران و دواتریش رووبه‌رووبنه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، بۆیه پێویسته جیهان پشتیوانی له گه‌لی كوردستان بكات چونكه شه‌ری تیرۆری كردووه، جیاله‌وه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان كردووه و ئازادیه‌كی زۆریان له وڵاتی خۆیان هه‌یه و هاوپه‌یمانی گرنگی ئه‌مه‌ریكا بوون”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: من یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌بووم له ساڵی 2017 پشتیوانیم له‌ریفراندۆمی كوردستنانم كرد ئه‌و كاته‌ش من له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیستای كوردستان مه‌سروور بارزانی ئه‌وه‌م راگه‌یاند، جیاله‌من چه‌ند كۆنگرێسمانێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵمان پشتیوانیان راگه‌یاند، و له‌م قۆناغه‌ش پشتیوانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م هیوادارم كورده‌كان له‌ناوخۆیاندا یه‌گرتووبن و پشت به‌هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌به‌ستن كه له‌دژتان بێت گه‌یشتن به‌ئامانج نزیكه.

