دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایی، ڕایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی “تا ڕاده‌یه‌ك” مه‌رجه‌كانی ویستراوی واشنتنی له وتووێژه ئه‌تۆمییه‌كاندا په‌سه‌ند كردووه. ئه‌م لێدوانه نیشانه‌ی ئه‌مه‌یه ڕه‌نگه به‌م نزیكانه به‌ربه‌سته درێژخایه‌نه‌که‌ی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا بشکێندرێت.
تره‌مپ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی ئایار، لە سەفەرەکەیدا بۆ قەتەر گوتی: “ئێمە زۆر لە گەیشتن بە ڕێککەوتن نزیک بووینەتەوە. ڕەنگە ئەمڕۆ هەواڵی ئەوەتان بینیبێت ئێران تا ڕادەیەک بەو مەرجانەی داواکراون ڕازی بووە. ئێمە ڕێگە نادەین هیچ جۆرە چالاکییەکی ئەتۆمی لە ئێران‌دا هەبێت.”
تره‌مپ جارێكی دیكه ڕێگریكردن له ده‌ستڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ئه‌تۆمی به داواكاریی سه‌ره‌كیی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی له‌قه‌ڵه‌م دا و زیادی كرد: “نابێت ئه‌وان چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌بێت. ته‌نیا ئه‌وه. زۆر ساده‌یه.”
لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتێكدا دێن، ڕافائێل گرۆسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، مانگی ڕابردوو هۆشداریی دابوو كۆماری ئیسلامی یه‌ده‌گی پێویستی له یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دروستكردنی چه‌ندین كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی له‌به‌رده‌ست دایه و ده‌توانێت له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌نگاو بنێت.

