zagros news agency

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا داوای کۆتاییهاتنی توندوتیژی لە غەززە کرد

 

لە پاش دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازی فراوانی نوێ لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرگەی غەززە، ئەنتۆنیۆ کاستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، داوای “کۆتاییهاتنی خێرای توندوتیژییەکان و کۆتاییهاتن بە دەوربەستنی غەززە” کرد.

کاستا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسی کە: “لە هەواڵەکانی رۆژانەی غەززە شۆک بووم؛ هاووڵاتییەکان برسیین، نەخۆشخانەکان جارێکی دیکە کراونەتە ئامانج. توندوتیژی دەبێت بوەستێت!”

ئەو داوای لە حکوومەتی ئیسرائیل کرد کە “خێرا دەوربەستنی [غەززە] کۆتایی پێبهێنێت و رێگە بدات کە یارمەتییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی خێرا، سەلامەت و بێ کەرگە بگەن.”

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا بە ئاماژەدان بە سەختی قەیرانی مرۆیی لە غەززە، کردەوەکانی ئیسرائیل بە توندی سەرکۆنە کرد و دۆخی غەززەی بە “کارەساتی مرۆیی” ناو برد. بە گوتی ئەو، مافە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە بە شێوەیەکی سیستمیک پێشێل دەکرێن.

هەروەها ئەو جەختی لە پێویستی دەستپێکردنی ئاگربەستێکی بەردەوام و ئازادکردنی بێ مەرجی تەواوی دیلەکان کرد.

ئەم لێدوانانە پاش ئەوە هات سوپای ئیسرائیل شەوی رابردوو راگەیاند هێرشێکی سەربازی گەورەی دیکەی دژی هێزەکانی حەماس لە غەززە دەستپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

سەڵاح

عێراق دوای هاوکاری لە بانکی نێودەلەتی کردووە

گوران

فوئاد حوسێن: و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی

سەڵاح