zagros news agency

میلان ڕاهێنەری نوێی دیاری کردوە

 

سەرچاوەکانی هەواڵی ئیتاڵیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دوای دانانی بەڕێوبەری جێبەجێکاری نوێ بۆ تیپەکە ئێستا بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێ دەگەڕێ بۆ یانەکە و لەگەڵ ماسیملیانۆ ئالێگری ئیتاڵی کەوتوونەتە گفتوگۆ.

 

ئالێگری ئێستا سەرپەرشتی هیچ تیپێک ناکات و جگە لە ئەی سی میلان یانەی ناپۆلیش چاوی لەو ڕاهێنەرەیە بۆ ئەوەی بیکاتە ڕاهێنەری تیپەکە،بەڵام هەتا ئێستا نزیکترین بژاردە بۆ ئەلێگری ئەی سی میلانە.

ئەلێگری پێشتر ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەی سی میلانی کردوە لە ساڵانی 2010 تا 2014،کە چەند نازناوێکی بەدەست هێنا،بەڵام لەبەر ئەنجام خراپی لەتیپەکە دوورخرایەوە و ئێستاش میلان دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەترسیەکی گەورە دەکەوێتە سەر یاری کۆتایی مۆندیال

sarkar

لەیاریەکە بەرامبەر جەزائیر مێسی شایەنی کارتی سوور بوو

sarkar

وادەی گواستنەوەی ئۆبامیانگ بۆ مارسیلیا ئاشکرا کرا

یاسین