zagros news agency

ئیلۆن ماسک کۆتایی بە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ هێنا

ئیلۆن ماسک، کەسایەتیی دیاری جیهانی تەکنەلۆژیا و خاوەنی چەندین کۆمپانیای گەورە، ڕایگەیاند ماوەی هاوکارییەکەی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی پێهاتووە.
ماسک شەوی چوارشەممە، ٢٨ ئایاری ٢٠٢٥، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی: «ئەو ماوەیەی بۆ من لەژێر ناونیشانی کارمەندی تایبەتی حکومەت دیاری کرابوو، کۆتایی پێهاتووە.»
بەپێی یاساکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ماوەی کارکردنی ئەو کارمەندانەی بەم ناونیشانە دادەمەزرێن، تەنیا بۆ ١٣٠ ڕۆژ سنووردار دەکرێت. ئەمەش بەو مانایەیە، ئیلۆن ماسک دەبوو تا کۆتایی ئەم مانگە، واتە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا، دەستی لە پۆستەکەی بکێشایەتەوە.
لەگەڵ ئەمەشدا، پێشتر هەندێک ڕاپۆرتی میدیایی باسیان لە ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی ماسک یان گۆڕینی دۆخی کارکردنی بۆ شێوەی پارت تایم، لەلایەن بازنەی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایییەوە کردبوو.
ئیلۆن ماسک پێشتر لە مانگی نیساندا ڕایگەیاندبوو، دوای کۆتاییهاتنی مانگی ئایار، کاتێکی زۆر کەمتر بۆ کارکردن لە بواری کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دامودەزگا حکومییەکان تەرخان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات

یاسین

ترەمپ: زێلێنسکی گەورەترین بازرگانە

سەڵاح