zagros news agency

ئێران داوای کەرەستەی دروستکردنی مووشەکی بالیستی لە چین دەکات

ڕۆژنامەی ‘وۆڵ ستریت جۆرناڵ’ـی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئێران داوای کەرەستەی دروستکردنی سەدان مووشەکی بالیستی لە چین کردووە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، تاران لەگەڵ ئەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا دەکات، لەلایەکی دیکەوە هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی دەدات.
ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لەو ڕێککەوتنە ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ئەو کەرەستەیەی ئێران داوای کردووە، بۆ گرووپەکان بێت وەک هەوڵێک بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی “بەرەی مقاوەمە”.
بەرپرسێکی ئاگادار لە رێککەوتنەکە بە وۆڵ ستریت جۆرناڵی گوتووە: بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی نێوان ئێران و چین، بەو کەرەستانەی داوا کراوە، دەتوانرێت لانیکەم 800 مووشەک بەرهەم بهێنرێت.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئێران لە ئێستاوە دەستی کردووە بە چاککردنەوەی ئەو کەرەستانەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشیان کرایە سەر.
هەروەها ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ئێران هەوڵ دەدات بەرگری ئاسمانی خۆی بەهێزتر بکات و خۆی بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیلی ئامادە بکات، هەروەها دەیەوێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکاش ئامادە بکات، لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەتۆمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین

لە کەرکووک دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

یاسین

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ بە ڕیمۆنتادا خۆی گەیاندە پلەی دووەم جێی ریال

یاسین