zagros news agency

کۆتا بریاری بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستی نێکۆ ویلیامز

 

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی هاوینەدا نێکۆ ویلیامز یاریزانی باڵی ئیسپانی بە زەروریەت نازانێت.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، نیکۆ ویلیامز ئارەزووی جێهێشتنی ئیسپانیا ناکات، ئەگەر بارسا ئۆفەرێکی بۆ نەکات، ئەوا یاریزانەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەست بە دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو دەکات.

یانە کەتەلۆنییەکە پێشتر هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە باڵەی بلباوی دابوو، بەڵام هاوینی ڕابردوو شکستی هێنا بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەو یاریزانە لە توانای بارسا لە تۆمارکردنی ئەو یاریزانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی مێسی یەکسان کردەوە

یاسین

لیڤەرپوڵ گرێبەستی سۆبۆسلای نوێکردەوە

یاسین

یونایتد بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵەکانی

یاسین