zagros news agency

بڕیاری نوێ بۆ مامەڵەیەك دەرچوو و رسووماتەكانیش بە كارتی بانكی دەدرێت

 

هاووڵاتیان لەباره‌ى دەرھێنانی کارتی زانیاری ئاگادار دەكرێنەوە و جەختیش دەكرێتەوە بۆ پارەدانی رسوومات بە كاش پارە وەرناگیرێت، بەڵكوو دەبێت لەرێگەی کارتی بانكی بێت.

بەرێوەبەرایەتیی نووسینگەكانی زانیاری بڵاوی كردەوە، ھاووڵاتی بۆ دەرھێنانی یەکەم جاری کارتی زانیاری، دەبێت سەرەتا سەردانی موختاری گەڕەک بکات و پشتگیریی نیشتەجێبوون وەربگرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، دوای ئەوە دەبێت سەردانی ئەو نووسینگەیەی كارتی زانیاری بكات کە لەسنووری گەڕەکەکەیدایە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە کاتی سەردانیکردنی نووسینگەكانی كارتی زانیاری پێویستە هاووڵاتی چەند بەڵگەنامانەیەكی لابێت.

لە بەڵگەنامەكان ڕەگەزنامە و باری شارشتانی (تەسکەرە و جنسیە) یاخود کارتی نیشتمانی سەرۆک خێزان، لەگەڵ ناسنامەی باری شارستانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی یان کارتی نیشتمانی.

جەختیش كراوەتەوە كە بۆ مامەڵەكە دەبێت گرێبەستی ھاوسەرگیری (عقد الزواج) هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەوھاووڵاتیانەی کە لە دوای ساڵی 2010وە ھاوسەرگیرییان کردووە، لەگەڵ وێنەی رەنگاو و رەنگی مامەڵەش.

بەرێوەبەرایەتیی نووسینگەكانی زانیاری داواشی كردووە كە دەبێت کۆپی کارتی زانیاری ماڵی باوکی ھەردووکیان (سەرۆک خێزان و ھاوسەر) هەبێت.

ئەوەش راگەیاندراوە، بۆ پارەدانی رسووماتی مامەڵەكەش بە كاش پارە وەرناگیرێت، بەڵكوو دەبێت هاووڵاتی کارتی بانکی (ڤیزاکارت یان ماستەرکات)ی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازێک ئاراستەی کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات

یاسین

شێخ محه‌مه‌د باسه‌ری: ئەمەریکا لە هێرشە درۆنییەکانی سەر فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان زۆر نیگەرانە

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین