zagros news agency

حووسییەکان هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی سووتەمەنی لە یەمەن؛ کوژراو و بریندار هەن

 

سەرچاوە خۆجێی و سەربازییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بۆ سەر وێستگەیەکی سووتەمەنی لە شاری تائیز، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی مەدەنیی دیکە بریندار بوون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی خۆجێی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هێرشەکە بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە وێستگەی سووتەمەنیی “قودسی” لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تائیز کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە و بەشێکی زۆری شاری هەژاندووە. سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندووە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

هەمان سەرچاوە گوتیشی، بەهۆی تەقینەوەکەوە وێستگەکە بەتەواوی لە ئاگردا سووتاوە و زیانێکی زۆریش بەر ژمارەیەک خانووی دەوروبەری کەوتووە.

ماڵپەڕی “سێپتەمبەر نێت”ی سەر بە وەزارەتی بەرگریی یەمەنیش بڵاوی کردەوە، هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیا حووسییەکان ئەنجام دراوە و کۆگاکانی سووتەمەنیی وێستگەکە کراونەتە ئامانج.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، میلیشیا حووسییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر بەم هێرشە نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیێڤ هۆکاری بەردەوامیی شەڕ ئاشکرا دەکات

سەڵاح

باڵێوزی سووریا لە مۆسکۆ: ئەردۆغان و ئەسەد بەم زوانە چاویان به یەکتر ناکەوێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق دەكات

یاسین