کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سندووقەکانی تا 20ـی تەمموز درێژکردەوه.
کۆمسیۆن جەختی کردەوە کە “پێویستە بەپەلە فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکرێت بۆ نزیکترین سەنتەری تۆمارکردن پێش وادەی دیاریکراو”.
بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن، تا ئێستا 688 هەزار و 651 کەس داواکارییان پێشکەش کردووە.

