zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر دەكات

ڕۆژی یەکشەممە 3ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز هیتۆشی ئیشیزوکا كونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر كرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی نوێی ژاپۆن کرد لە ئەرکە نوێکەیدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە شارستانیەتی گەلی ژاپۆن خزمەتێکی گەورەیان بە کۆی مرۆڤایەتی گەیاندووە و لەم ڕووەدا ڕۆلی بەرچاویان هەبووە و ئامادەیی و پاڵپشتی خۆی و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژاپۆن نیشاندا.

لای خۆییەوە کونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە وەک کونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت و جەختی کردەوە کە حکومەت و گەلی ژاپۆن بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن و بایەخدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن.

هەر لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قایمقامی سلێمانی: بتڵێك غازی ماڵان هەشت هەزار و 500 دینارە

سەڵاح

کۆمپانیای Clone Robotics کێشە یاساییەکەی لەگەڵ تێسلا چارەسەر دەکات

یاسین

دەسەڵاتی دادوەری عێراق: بژاردەی جێگرەوه لەبری زیندانیکردن دابندرێت

یاسین