zagros news agency

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە

 

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەهەماهەنگی نووسینگەی سەرۆک وەزیران ، دەستنووس و کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بخرێتە خزمەتی سوودی گشتیی و دەستنووسەکانی چاپ و بڵاوبکرێنەوە.

کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستای کۆچکردوو عەزیز گەردی، بە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی سەرچاوە و ناونیشانی دەگمەن و مێژوویی هەژمار دەکرێت و بەهایەکی گرنگی هەیە بۆ کایەی ڕۆشنبیری و مێژووی بزاوتی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی.

پێشتر وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕایگشتی وردەکاری پڕۆسەی گفتوگۆ و دیدارەکانی شاندی وەزارەتی لەگەڵ میراتگرانی مامۆستای کۆچکردوو خستەڕوو و ڕایگەیاندبوو، کە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بە مەبەستی بەدەستهێنانی مافی خاوەندارێتی کتێبخانە و دەستنووسەکانی مامۆستای کۆچکردوو لە چوارچێوەیەکی یاساییدا.

بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەت و ئەندامێتی ڕاوێژکارێکی وەزارەت، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و بەرپرسی بەشی یاسایی وەزارەت پێکهێنابوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ میراتگرەکانی مامۆستای کۆچکردووە.

دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ میراتگرەکاندا، بە بڕیاری دادگا مافی خاوەندارێتی کتێبخانەکە لە ڕێگەی زیادکردنێکی ئاشکرا بەخشرا بە یەکێک لە میراتگرەکان و دواتر وەزارەت سەرجەم کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستای کۆچکردووی کڕیەوە.

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەو ئەرشیڤ و کتێبخانە دەوڵەمەندە، کە زیاتر لە هەژدە هەزار سەرچاوە و ناونیشانی جیاجیا لە خۆ دەگرێت بخرێتە خزمەتی سوود و بەرژەوەندی گشتیی و کتێبخانەیەکی تایبەتیان بە ناوی “کتێبخانەی د. عەزیز گەردی” بۆ بکرێتەوە و دەستنووسەکانیش چاپ و بڵاوبکرێنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ بەرزبوەوە

سەڵاح

زانكۆیا دهۆك كۆلیژا په‌روه‌ردا جه‌سته‌یی و زانستێن وه‌رزشی خیڤه‌تگه‌ها خۆ یا شازدێ ڤه‌كر

سەڵاح

بازرگانێکی بیانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

یاسین