zagros news agency

ئاگاداریەک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ خانەوادەی ئەو کەسانەی کە ئەندامی هێزەکانی دوو پشک بوون و ئێستا لای ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراون.

لەبەردەوامی هەوڵەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ سۆراخ کردنی ئەو کەسانەی تا ئێستا چارەنوسیان دیار نەبوە یان سەردانیان نەکردوون خانەوادەی بەڕێزی ئەو کەسانە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەندامی هێزەکانی دوو پشک بوون و لە شەڕەکەی ٢٢ی ئاب لەلالەزار بەشداربوون و ئێستا لای ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراون بەسوپاسەوه دوای هەماهەنگی کردن لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی / سلێمانی ئاگاداریان کردینەوە کە ڕۆژانی یەکشەمەو دووشەمەی داهاتوو کە هاوکاتە لەگەڵ (١٫٢/٩/٢٠٢٥) کەس و کاریان دەتوانن سەردانی کوڕەکانیان بکەن .

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٩ی ئابی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ دەنگ دان لەسەر کابینەی نوێ

گوران

کارکردن لە پڕۆژەی دروست کردن و قیرتاو کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی نازماوە بەردەوامە

سەڵاح

لە کۆرنیشی زاخۆ پڕۆژەیەکی نوێی گەشتوگوزاری بە ١٣ ڕێستۆرانت و ٦٠ کۆشک کرایەوە

سەڵاح