zagros news agency

سوودەكانی پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە

پشكنینی پێشوەختە ڕێگایەكی گرنگە بۆ ڕێگریكردن و زوو دەستنیشانكردنی چەند جۆرێكی باوی شێرپەنجە پێش ئەوەی كەسەكە هیج نیشانەیەكی هەبێت، لەوانە (شێرپەنجەی مەمك، شێرپەنجەی پڕۆستات، شێرپەنجەی كۆلۆن و ڕێكە، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی پێست).

جۆرەكانی پشكنینی پێشوەختە تایبەتن بەجۆری شێرپەنجەكە وەك:

1- شێرپەنجەی مەمك: ئەنجامدانی پشكنینی خۆیی، مامۆگرافی لەتەمەنی 40 ساڵیەوە هەموو ساڵێك یان دوو ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت، هەندێكجار پێویستە پشكنینی MRI بكرێت.
2- شێرپەنجەی پرۆستات: پشكنینی كۆم لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ، پشكنینی خوێنی پرۆستات (psa).
3- شێرپەنجەی كۆلۆن و ڕێكە: پشكنینی نازۆری لەڕیگەی كۆمی 10 ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت،colonoscopy ،segmoidoscopy، پشكنینی پیسایی ساڵی یەكجار ئەنجام دەدرێت (FOBT).
4- شێرپەنجەی ملی منداڵدان: پشكنینی ڤایرۆسی HPV لەتەمەنی 25 ساڵیەوە هەموو پێنج ساڵ جارێك ، پشكنینی خانەكانی ملی منداڵدان لەڕێگەی pap test كەلەلایەن پزیشكی پسپۆر ئەنجام دەدرێت.
5- شێرپەنجەی سییەكان: پشكنینی سیتی سكان ساڵی یەكجار  بۆ سییەكان لەو كەسانەی سەروو 50 ساڵن و بۆ ماوەیەكی زۆر و بڕیكی زۆر جگەرە دەكێشن.
6- شێرپەنجەی پێست: پشكنینی پێستی كەسەكە بەئامێری تایبەت یان تەنها پشكنینی پێستەكە لەلایەن كەسەكە خۆی یان پزیشكەوە.

سوودەكانی پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە چیە؟

* دەستنیشانكردنی شێرپەنجە لەقۆناغە سەرەتاییەكان كەچارەسەركردن و چاكبوونەوە ئاسانە لەو قۆناغەدا.
* كەمكردنەوەی ئەگەری گیان لەدەستدان بەشێرپەنجە.
* دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی ئەگەری توشبونیان هەیە بەجۆرێكی دیاریكراوی شێرپەنجە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە کۆلیستڕۆڵی سوودبەخشیان تێدایە

lana

چارەسەری بەردی گەورەی ناو گورچیلە چییە؟

lana

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین