zagros news agency

ڕێزلێنانێکی تایبەت بۆ ڤێرجیل ڤان دایک ڕێک دەخرێت

یانەی هۆڵەندی ویلێمی دووەم ڕێزی لە بەرگریکاری پێشووی ڤێرجیل ڤان دایک گرت و یەکێک لە ستاندەکانی یاریگای لاوانی خۆی بە ناوی ئەوەوە ناونا.

ئەم شەرەفە ناوازەیە، بەو پێیەی ڤان دایک لە ڕێگەی ئەکادیمیای یانەکەوە پێگەییشتووە دوای ساڵانێک بۆتە ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێی جیهان،کە ئەمە بۆ یانە هۆڵەندیەکە بۆتە جێگای شانازی.

دوای ساڵانێک لە سەرکەوتن و درەوشاوەیی لە یاریگاکانی ئەوروپا لەگەڵ لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، یانەکە جارێکی دیکە ئاهەنگی یەکێک لە دەرچووە دیارەکانی خۆی گێڕا و پێگەیەکی هەمیشەیی لە چوارچێوەی دیوارەکانیدا پێبەخشی وەک ڕێزلێنانێک بۆ ژیانی پیشەیی و دەستکەوتە بەرزەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆنی کروس؛ هەر کەسێک فیکەی هاندەرانی بۆ لێـنەدرێت یاریزانێکی گەورە نییە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید پلانی خواستنی بۆ فرانکۆ ماستانتۆنۆ ئامادە کردووە

ahamd.luqman

پۆڵ پۆگبا دووچاری پێکان بوو

sarkar