zagros news agency

پاراماونت دژی ئێما ستۆن و خواکین فینیکس وەستایەوە

کۆمپانیای پاراماونت پیکچەرز، بەیاننامەیەکی دژی زیاتر لە 3900 کەسایەتیی پیشەسازیی فیلمسازی بڵاوکردەوە کە بەڵێنیان دابوو بایکۆتی دامەزراوە سینەماییەکانی ئیسرائیل بکەن، لەنێویاندا ئەستێرەی دیاری وەک ئێما ستۆن، خواکین فینیکس و مارک روفالۆ.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “لە پاراماونت، ئێمە باوەڕمان بە هێزی گێڕانەوەی چیرۆک هەیە بۆ پەیوەستکردن و ئیلهامبەخشین بە خەڵک و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن.” 

کۆمپانیاکە بایکۆتکردنی هونەرمەندانی ئیسرائیلی رەتکردەوە و گوتی: “بێدەنگکردنی هونەرمەندانی داهێنەر لەسەر بنەمای نەتەوەییان، نە دەبێتە هۆی لێکتێگەیشتن و نە خزمەت بە دۆزی ئاشتی دەکات”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 3900 کەسایەتیی دیاری سینەما و تەلەڤزیۆن، لەوانە براوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار و ئیمی، واژۆیان لەسەر بەڵێننامەیەک کردووە بۆ بایکۆتکردنی ئیسرائیل. لەنێو واژۆکاراندا ناوی ئەکتەرانی وەک ئۆلیڤیا کۆڵمان، مارک روفالۆ و سینسیا نیکسۆن دەبینرێت.

لە بەڵێننامەکەدا هاتووە: “دادگەی دادی نێودەوڵەتی، کە بەرزترین دادگەی جیهانە، بڕیاری داوە کە مەترسیی جینۆساید لە غەززە هەیە و داگیرکاری و سیاسەتی رەگەزپەرستانەی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان نایاساییە. بەرگریکردن لە یەکسانی و دادپەروەری ئەرکێکی ئەخلاقییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کتێبى “کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا” ناسێندرا

ART

نمایشکردنی فیلمی “Jean Moulin” لە فێستیڤاڵی کان و ڕکابەریکردنی بۆ بەدەستهێنانی چڵە خورمای زێڕین

ART

کۆڕێکی رەخنەیی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو

ART