zagros news agency

پڕۆژەیەكی دیكەی كۆڕنیش دەكرێت و دەیان دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت

 

پرۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی کاولۆکان، بەشێکە لە ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و دەیان دەرفەتی کاری بۆ خەڵكی ناوچەكە رەخساندووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، بڵاوی كردەوە: “لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی کاولۆکان دەست بە دروستکردنی پێنج پۆندی هاوشێوە بە درێژایی 4 کیلۆمەتری ڕووبارەکە کراوە، هاوکات پرۆژەکە سەوزکردن، کافتریا و خواردنگە لەخۆ دەگرێ”.

ئاماژەی بەوەش داوە، گلدانەوەی ئاو کە یەکێک دەبێ لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە، پلانێکی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵی، زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی و بەهێزکردنی سامانی ماسی.

جەختی كردووەتەوە، ئەو پرۆژە گرنگە دەیان دەرفەتی کاری بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکە ڕەخساندووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاندووە: “سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گرنگیدان بە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەمەش وا دەکات سیمایەکی سەرنجڕاکێشتر بە ناوچەکان ببەخشێت، کە دەبێتە هۆی گەشەی گەشتیاری و ئابووری.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

سەڵاح

دوو كەس بەزۆر مەڕێک لە شوانێک وەردەگرن و ڤیدیۆشی پێدەكەن، كە بڵێ، زەكاتە و پێیان دەدات

سەڵاح

پشوو راگەیندرا

یاسین