zagros news agency

سەرۆكی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا کرد

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیزیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئیندۆنیزیا ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیزیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی ئیندۆنیزیا ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە نیشاندا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دۆخی گوزەرانی ڕەوەندی ئیندۆنیزی لە هەرێمی کوردستان و ئاسانکاری و هاوکاریی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرا بۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

قەیرانی ئابووری لە تورکیا: زیاتر لە ٤٥٠٠ کۆمپانیا لە کەرتی جل و بەرگ داخراون

سەڵاح

کورتهێنانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

سەڵاح