zagros news agency

چەند یانەیەکی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی ئاکێ دەدەن

مانەوەی ناسان ئاکێی بەرگریکاری هۆڵەندی لە یانەی مانچستەر سیتی مسۆگەر نییە بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن پیپ گواردیۆلای راهێنەرەوە.

ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا سێ یانە چاودێری داهاتووی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانە ئینگلیزیەکە دەرببڕێت ئەوا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا.

راشیگەیاندووە، ئەو یانانە بریتین لە یۆڤانتۆس و ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەگەڵ کریستال پاڵاسی ئینگلیزی لە کاتێکدا مانچستەر سیتیش ئامادەیە بەرامبەر بڕی 30 تا 35 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

ناسان ئاکێ لەم وەرزەدا کەمترین خولەک بەشداری پێکراوە و تەنها لە پێنج یارییدا بەشداری کردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی هەست بە نیگەرانی بکات و بیر لە رۆیشتن بکاتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید لە دەرەوەی سانتیاگۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین

سبەی لەلالیگا جەنگی تۆپی پێ هەیە

یاسین

یانەی ئینتەر میلان بەیاننامەیەکی دەربارەی ئینزاگی بڵاو کردەوە

یاسین