zagros news agency

ئاری نەنەکەلی: دەنگەکانی پارتی بۆ ئەمجارە زۆر زیاد دەکات

 

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هەر ئەندامێکی پارتی لە هەرشوێنێک بێت کورد لەوێیە، هەر کادیرێکی پارتی لە ناو هەر پرۆسەیەکدابێت بۆ خزمەتی کورد و کوردستانە.

ئاری نەنەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە بەر ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەست بە بەرپرسیاریەتیەکی گەرورە دەکاتن لەبەر خەلکی کوردستان و هەرێمی کوردستان، بە پێی رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک کە پێمانی گۆت بانگەشەیەکی لەسەر خۆ و هێمنانە ئەنجام بدەین و پارتی ئەوە تاقیکردنەوەی یەکەمی نیە لە ناو هەلبژارندەکانی پێشوتر و ئێستا بە شێوەیەکی باش و رێک و پێک بەرێوە دەچێتن.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: هەموو ئۆرگانەکانی پارتی لە هەر شوێنێک و لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان مالی هاولاتیان بووە، لە پاداشتی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سنووری لقی ١٦ کە بۆ خەلکی بەدەستی هێناوە بۆیە خەلکیش پاداشتی پارتی دەکاتوە بە دەنگەکانیان، دلنیام چۆن لە هەلبژارندەکانی رابردووەی هەلبژرادنەکانی پەرلەمانی کوردستان پارتی دەنگەکانی زۆر زیادی کرد لە سنووری لقی ١٦ دلنیام ئەمجارەش بە هەمان شێوە بەو هەموو خزمەتەی کە پارتی بۆ هاولاتیانی کوردستان ئەنجامی داوە دلنیام دەنگەکانی زۆر زیاتر دەکات لە چاو هەلبژاردنەکانی رابردوو.

هەروەها ئاری نەنەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەر ئەندامێکی پارتی لە هەرشوێنێک بێت کورد لەوێیە، هەر کادیرێکی پارتی لە ناو هەر پرۆسەیەک دابێت بۆ خزمەتی کورد و کوردستانە، بۆیە داوایان لێدەکەم خۆیان ماندوو بکەن لەم چەند رۆژەی کە ماوە و بەرنامەکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی پارتی ببێتە حزبی ملیۆنی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ پێده‌گات

سەڵاح

سبەی قۆناغێکی دیکەی کۆچبەرانی هەرێم له لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوه

یاسین