zagros news agency

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 11/10، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.

لە کۆبوونەوەدا، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیيانەی دوور لە پێشێلکاری. هەروەها خوازیار بوون ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی گشت هاووڵاتییانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی گه‌نجێك له‌ ده‌ست ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوای کوردستان ئاشكرا ده‌كات

یاسین

گەڕانەوەی جیم کاری بۆ فیلمی “Sonic 4”

ART

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki