zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید داوای پارەیەکی خەیاڵی لە یوفا دەکات

 

لە نوێترین هەواڵ دەربارەی کەیسی سوپەرلیگ یانەی ڕیاڵ مەدرید و کۆمپانیای A22 نوێترین سکاڵای خۆیان لەدژی یوفا بەرز دەکەنەوە و داوای پارەیەکی خەیاڵی وەکو قەرەبوو لە یوفا دەکەن،کە بەپێی سەرچاوەکان بێت بڕی پارەکە دەگاتە 5 ملیار دۆلار و کەیسەکەش ئێستا لەدادگای شاری مەدریدی ئیسپانیا کاری لەسەر دەکرێت و پەڕاوێکی بۆ کراوەتەوە.

 

هۆکاری ئەو سکاڵایەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیای A22 داوای قەرەبووی ئەو زەرەر و زیانانە دەکات،کە بەهۆی یوفاوە بەریکەوتووە و لەلایەکی دیکەشەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری کشانەوەی لەو کەیسە نەداوە و داوای قەرەبووی خۆی ئەو یانانەش دەکات،کە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی فیفاوە لە پڕۆژەی سوپەرلیگ.

 

هۆکارێکی دیکەی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکنەکەوتنی یوفا و نوێنەرانی سوپەرلیگ،کە ماوەی زیاتر لەساڵێکە لە گفتوگۆدان بۆ ڕێککەوتن،بەڵام هیچ قسەیەکی کۆتایی نەکراوە و ئێستاش ئەو بابەتە زیاتر تەقینەوەی بەخۆوە بینیوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای وۆپن ئی ئای بنکەیەکی زانیاری لە هیندستان دەکاتەوە

یاسین

پەرلەمانی جەزائیر داوای قەرەبووی داگیركاری لە فەڕەنسا دەكاتەوە

سەڵاح

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێریی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

سەڵاح