zagros news agency

عەمرو دیاب ئاهەنگێکی لە قەتەر ساز دەکات

کۆمپانیای “ئەلجەزیرە لوسێل” لە دەوحە ڕایگەیاند، میوانداری ئەستێرەی عەرەبی، عەمرو دیاب دەکات لە ئاهەنگێکی گەورەدا کە بڕیارە ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەم لە دورگەی “ئەلمەها” بەڕێوەبچێت. 

ئاهەنگەکە بەشێکە لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی “شەوە عەرەبییەکان” کە کۆمەڵێک لە دیارترین هونەرمەندانی ناوچەکە کۆدەکاتەوە.

ئەم ئاهەنگە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی هونەری و کات بەسەربردندایە کە ئامانجیان پێشکەشکردنی ئەزموونی میوزیکی ناوازەیە بۆ دانیشتووان و گەشتیارانی قەتەر.

ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، بلیتی ئاهەنگەکە لە ڕۆژی یەکشەممە 16ـی تشرینی دووەمەوە بەردەست دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەهۆی جەماوەرییە فراوانەکەی عەمرو دیابەوە، خواستێکی زۆر لەسەر بلیتەکان هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

دڵشاد

چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەده‌چێت

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART