zagros news agency

داهاتی فیلمی ترسناکی “Weapons” سنووری ٢٦٨ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

فیلمی سینەمایی “Weapons” کە لە چەشنی ترسناکدایە و بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە، توانی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا داهاتەکەی بگەیەنێتە ٢٦٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار.

لەو بڕە پارەیە، ١٥١ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و ١١٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهان کۆکردووەتەوە.

ماوەی فیلمەکە ٢ کاتژمێر و ٨ خولەکە و باسی ڕووداوێکی نادیار دەکات لە شارۆچکەیەکی ئەمریکی، تێیدا تەواوی پۆلێکی خوێندندن دیار نامێنن و تەنها یەک منداڵ ڕزگاری دەبێت. ئەکتەران سکارلێت شێر، جۆش برۆلین و جوڵیا گارنەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمۆتی شالامێت و یەکەم خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب

ART

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە دەرهێنەر هەڵکەوت مستەفا دەکات

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART