zagros news agency

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشحی، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى بە بۆنەی ده‌ستبه‌كاربوونی، ئاماژەی بە پەیوەندیی تایبەت و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.

كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و سڵاو و ڕێزی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیماراتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

گاڤی؛ئەوان ئەزموونیان لە ئێمە زیاتر بوو

یاسین

ئەگەری هەیە ترەمپ بەشداریی لە دانوستانەکانی پاکستان بکات

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می بودجه‌ و ژمارەیەک پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە

سەڵاح