چالاكوانانی هه‌ركی ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له‌دروستكردنی ئاژاوه‌گێری له‌ناو هه‌ركییه‌كان و به‌لارێدابردنی خۆپیشاندان و نارازییه‌كان به ئاراسته‌ی توندوتیژی.
ماوه دوو رۆژه به‌هۆی گرژی ئاڵۆزییه‌كانی گوندی لاجان سه‌ر به‌ناحیه‌ی گوێر دۆخێكی نائارام له ناوچه‌كه هه‌یه، بابه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه بوو كه كه‌سانێك له‌ناو گونده‌كه داواكاریه‌كان هه‌بوو له پاڵاوگه‌ی لاناز كه پاڵاوگه‌كه نزیكی گونده‌كه‌یه به‌هۆیه‌وه گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو سه‌رئه‌نجام به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌كردن كه‌سێك كوژراو ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، ئه‌م رووداوه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه به‌كارهێنرا به ئاراسته‌ی زیاتر توندوتیژكردنی دۆخه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چاوی له‌سه‌ر رووداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگای گازی كۆرمۆر لابدات كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئیستا ته‌قێنراوه‌یه له سنووری چه‌مچه‌ماڵ كه راگه‌یاندنه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له سنووری یه‌كێتی جێگای گومانه و به‌شێكی دیكه‌ی گه‌وره‌كردنی خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی رووداوی كۆمه‌ڵكوژی لاله‌زاره كه له سلێمانی ئه‌نجام درا.
خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه وه‌ك شه‌ری هه‌ركی و پارتی وێناده‌كرا به‌ئامانجی سیاسی، له‌م باره‌وه سه‌لاح شه‌هاب هه‌ركی، بەرپرسی ناوچەی بەستۆڕەی پارتی بۆ زاگرۆس گوتی: “یەکێتی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەشێك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، هەوڵی دروستکردنی پشێوی و ئاڵۆزیی زیاتر لە گوندی لاجان دەدەن، دەیانەوێت ئەو ڕووداوە بۆ شاردنەوە و لەبیربردنەوەی هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و هەڕەشەكانی یەكێتی بە راگرتنی غازی كۆرمۆر و قەتڵوعامی هۆتێل لالەزار بەکاربهێنن.“
ڕوونیشی كردەوە: ”ئەم پیلانگێڕییە، درێژكراوەی ئەو دوژمنكارییەیە كە چەندان ساڵە لە لایەن هەندێك هێز و تاقمی دەرەكی و ناوخۆیی بە ئامانجی لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەئارا دایە.“
هاوكات نزار هه‌ركی، چالاكی مه‌ده‌نی بۆ زاگرۆس گوتی: “ماوه‌یه‌كه یه‌كێتی له رێگای گرووپێكی جاش و خائین و خۆفرۆشی خۆیانه‌وه هه‌وڵی دووبه‌رەكی و ناكۆكی ده‌ده‌ن له‌ناو هه‌ركییان، یه‌كێتی ریسوا بووه له‌ناو هه‌ركییان، هه‌ركی یه‌كێتییان قەبووڵ نییه، به تایبه‌ت كه ئێستا هه‌وڵ ده‌دات دۆخێك لە ناوچەكانی سنووری عەشیرەتی هەركی دروست بكات تا دواتر بڵێت ئەها ئەوە هەر من نیم تاوانی لالەزارم هەیە. بەڵام بە دڵنیاییەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر لەو جۆرە پیلانگێڕییانە گەورەترن و خەونەكەی یەكێتی نایەتە دی.“
ڕوونیشی كردەوە: ”هەركی و گەنجانی هەركییش وەك هەر هاووڵاتییەکی تر ئاساییە داخوازییان هەبێت، بەڵام ماوەیەكە یەكێتی لەوە بێهیوا بووە خۆی وەك حزب هیچی لە هەولێر پێ بكرێت، ئەوەی كە پێشتر بە ئاگرتێبەردان و سووتاندنی بازاڕەكان پێی نەكرا، ئێستا دەیەوێ لە ڕێگەی بە سیاسیكردنی داخوازیی گەنجانی هەركی و هەوڵدان بۆ ئاژاوەگێڕی، بیكات و دۆخێك دروست بكات كە خوێنی گەنجانی كورد بەفیڕۆ بڕوات، بەڵام هەركییەكان زۆر لە پیلانەكانی یەكێتی هۆشیارترن و خەڵكێكی نیشتمانپەروەرن و هەرگیز ناكەونە بەرەی دژ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە.“
هاوكات، موحسین هه‌ركی، چالاكی سیاسی، بۆ زاگرۆس، گوتی: “یه‌كێتی خه‌ریكی دروستكردنی فیتگه‌رین لە نێو هه‌ركییان، ئامانجیان ئاژاوه‌گێرییە و داواكاریی خەڵك بۆ توندوتیژی دەگۆڕن تاوەكوو خوێن بڕژێت و ئەوانیش عەیب و عاری خۆیانی پێ دابپۆشن.هه‌موومان باش ده‌زانین له لاله‌زار چی روویداوه و چۆن خه‌ڵكیان كۆمه‌ڵكوژ كردووه، هەروەها هەموو گومانەكانیش بۆ ئەوەن كە یەكێتی دەستی لە هێرشەكەی سەر كۆرمۆردا هەیە، بۆیە ئێستا ده‌یانه‌وێت به دروستكردنی ئاژاوه ئه‌مانە لە بیری خه‌ڵك ببنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانرا ئه‌و فیتنه‌گه‌ری و ئاژاوه‌گێریه كۆتایی پێبهێنرێت و ئێستا خه‌ڵك ئامانجی یه‌كێتی بۆ روون بویه‌وه بۆیه كاتی حه‌ق و حسابه له‌گه‌ڵیان.

