zagros news agency

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به ‌بۆنه‌ی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان.

لەو یادەدا پێزانینم هەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان و ئەو ئەركەی كە لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی
11ی كانوونی یەكەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ دەکات

یاسین

بەنداوی گۆمەسپان سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی كوردستان

سەڵاح