zagros news agency

ڕاسڵ کرۆ هێرش دەکاتە سەر بەشی دووەمی فیلمی ‘Gladiator’

ڕاسڵ کرۆ، ئەکتەری ئوسترالی، ناڕەزایی خۆی بەرامبەر فیلمی (Gladiator II) دەربڕی کە ساڵی ڕابردوو نمایشکرا، سەرەڕای بەشداربوونی ئەستێرەی وەک دینزڵ واشنتن و دەرهێنانی ڕیدلی سکۆت.

کرۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕادیۆیەکى ئوسترالی ڕایگەیاند: “بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەم تێنەگەیشتوون کە چی وایکرد بەشی یەکەم تایبەت بێت”. 

ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکەوتنی بەشی یەکەم پەیوەندی بە دیمەنە گەورەکانەوە نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بە “جەوهەری ئەخلاقی” چیرۆکەکەوە هەبوو.

هەروەها ئاشکرای کرد، لە کاتی وێنەگرتنی بەشی یەکەمدا ڕۆژانە جەنگاوە بۆ ئەوەی کەسایەتی “ماکسیمۆس” بە پاکی بمێنێتەوە و ڕەتیکردووەتەوە دیمەنی سێکسی بۆ زیاد بکرێت، چونکە بە لایەوە لۆژیکی نەبووە پیاوێک بیر لە خێزانەکەی بکاتەوە و لە هەمان کاتدا پەیوەندی لەگەڵ ژنێکی دیکەدا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فێستیڤاڵی رۆشنبیری لالش بەڕێوەچوو

ART

چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەده‌چێت

ART

فۆتۆگرافەر محەممەد بەکر بەسەرکرایەوە

ART