zagros news agency

کازم ساهیر بە ئەلبوومێکی نوێی ‘گەنجانە’ دەگەڕێتەوە

هونەرمەندی عێراقی، کازم ساهیر، کۆتاییهاتنی تۆمارکردنی ئەلبوومە نوێیەکەی ڕاگەیاند، کە شێوازێکی عێراقیی گەنجانەی هەیە و بۆ نەوەی نوێ ئامادە کراوە. 

کازم ساهیر لە ئەبوزەبی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی کارەکاندایە پێش ئەوەی بیخاتە بەردەست جەماوەرەکەی.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لەم ئەلبوومەدا هاوکاری کۆمەڵێک شاعیری کردووە و زۆر بە وردی تێکست و ئاوازەکانی هەڵبژاردووە. ساهر هیوای خواست ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی ئاشتی بێت و بڕیاریشە زنجیرەیەک کۆنسێرت لە میسر، ئیمارات و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ئەنجام بدات. 

کازم ساهیر لە شەوی سەری ساڵدا لەگەڵ حوسێن جەسمی کۆنسێرتێکی گەورەی لە ئەبوزەبی سازکرد، کە زیاتر لە ٦ هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی گفتوگۆیەکی کراوەی سەبارەت بە کولتوور و ئینتیما سازدا

ART

بەشی نوێی “The Lion King” بڵاوکرایەوە

ART

هاری ستایڵز دوای سێ ساڵ بە ئەلبومێکی نوێوە گەڕایەوە

ART