ڕوانگەی “عێراقی سەوز”، ڕۆژی چوارشەممە، ئاشکرای
کرد، چوار ناوچەی ڕاوکردنی نایاسایی باڵندە کۆچەرییەکان لە عێراقدا هەیە، کە هەندێکیان لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە بەڕێوە دەبرێن.
ڕوانگەکە، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: چالاکوانانی ژینگە، ناوچەکانی دەریای نەجەف و دەریاچەی ڕەزازە لە پارێزگای کەربەلایان بە ناوچەی ڕاوکردنی نایاسایی باڵندەی فلامینگۆ و باڵندە کۆچەرییەکانی دیکە داناوە.
ڕوانگەکە جەختی لەوە کردەوە کە کەسانی دەستڕۆیشتوو لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە لە ڕێگەی دروستکردنی دەریاچەی دەستکردەوە تەڵەیان بۆ ئەم باڵندانە داناوە بۆ ڕاکێشانیان و ڕاوکردنیان، ئەمەش بە کارێکی نەگونجاو لە یاسا و نەریتە ژینگەییەکاندا دادەنرێت.
ڕوانگەی “عێراقی سەوز” جەختی لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ ئەو باڵندانە کردەوە کە لەلایەن فرۆشیارانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت، چ لە “بازاڕی غەزەل” لە بەغدا بێت یان لە بازاڕەکانی دیکەی پارێزگاکان.
هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو باڵندانە جارێکی دیکە دووچاری ڕاوکردن و فرۆشتنەوە دەبنەوە، کە ئەمەش سووربوونە لەسەر بەردەوامبوونی ڕاوکردنی نایاسایی ئەم باڵندانە و زۆربەی کات دەبێتە هۆی:
بڕینی ئەندامانیان (پەلەکانیان).
زیان پێگەیاندنی چاو، دەنووک یان باڵەکانیان.
لە کۆتاییدا، “عێراقی سەوز” هۆشداری دا لەوەی کە بەردەوامبوونی ڕاوکردن بەبێ هیچ ڕێگرییەک و سزایەک دەبێتە هۆی کۆچی نەگەڕاوەیی ئەو باڵندانە لە وڵاتەکە.

