zagros news agency

بوومەلەرزەیەک بەهێز لە ژاپۆن ڕوویدا

 

ئەمرۆ سێشەممە، 6ـ1-2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی ئاشکرا نەکراوە.

ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆنی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 10:18 خولەکی بەیانی بەکاتی ژاپۆن، بوومەلەرزەیەک پارێزگای شیمانی هەژاندووە.

دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمەریکی سەرەتا پلەی بوومەلەرزەکەی بە 5.8 پلە ڕاگەیاند، هەروەها ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەم بوومەلەرزەیەی بەگوڕی 6.2 پلەی ئەم پاریزگایەی هەژاند، چوار بوومەلەرزەی دیکە بە گوڕەکانی 4.5 و 5.1 و 3.8 و 5.4 پلە لەهەمان ناوچە ڕوویدا.

 

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سانای تاکایچی ڕایگەیاند، حکوومەت زانیاری لەسەر زیانەکان کۆدەکاتەوە و داوای لە دانیشتوانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کرد وریا بن لە ڕوودانی کارەساتی هاوشێوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای ئەپل زنجیرە مۆبایلی Iphne 17 نمایش کرد

سەڵاح

دیگۆ کۆستا لەیارییەکی خێرخوازی شەڕێکی گەورەی نایەوە

یاسین

ئاو و ئاوه‌ڕۆ: هه‌ڵمه‌تێكی گشتی بۆ به‌ستنی ته‌وافه‌ی ئاوی ماڵان راده‌گه‌یه‌نین

سەڵاح