zagros news agency

کۆمپانیای مێتا بەهۆی یاسا نوێیەکەی ئوسترالیا زیاتر لە 544 هەزار ئەکاونتی لەکارخستووە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای مێتا داوای لە ئوسترالیا کرد بە بڕیاریی قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵاندا بچێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی یاسا نوێیەکە زیاتر لە 544 هەزار ئەکاونتی لەکارخستووە.

لە 10ـی کانوونی دووەمەوە، کۆمپانیاکانی وەک ‘فەیسبووک، ئینستاگرام، یوتیوب، تیک تۆک، سناپچات و ڕێدیت’ ناچاربوون ئەکاونتی بەکارهێنەرانی ئوسترالی خوار تەمەنی 16 ساڵان لەکاربخەن، ئەمەش یەکەمجارە کارێکی وەها لەسەر ئاستی جیهاندا ڕووبدات.

هەروەها بڕیارەکە پلاتفۆرمەکانی ‘کیک و تویچ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی Threads و X شی گرتەوە.

کۆمپانیاکان ئەگەر پابەندنەبن بەو یاسایەی کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دەرچووە، ئەوا بە بەهای 49.5 ملیۆن دۆلاری ئوسترالی کە دەکاتە 28 ملیۆن یۆرۆ سزا دەدرێن.

کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاندووە، لە 11ـی کانوونی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا 331 هەزار ئەکاونتی ئینستاگرام و 173 هەزار ئەکاونتی فەیسبووک و 40 هەزار ئەکاونتی ترێدزی لەکارخستووە، ئاماژەی بەوەشدا، دەیەوێت پابەند بێت بە یاساکە.

بەڵام کۆمپانیاکە ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “داوا لە حکوومەتی ئوسترالیا دەکەین بە شێوەیەکی بنیاتنەر لەگەڵ پیشەسازییەکەدا کاربکات و چارەسەرێکی باشتری بۆ بدۆزێتەوە، وەک بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی ئۆنڵاین، لە جیاتی سەپاندنی قەدەغەی تەواوەتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەم تەمەنانە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung کاتی کۆنگرەی دیاریکرد

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

تورکیا: بەرەو وڵاتێکی بێ تیرۆر و ئارام هەنگاو دەنێین

سەڵاح