zagros news agency

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی کرد

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی برایەکی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستە دەکات و هیوای سەبر و ئارامی بۆ دەخوازێت.

ڕۆژی هەینی 16ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەرجەعی باڵای ئایینیی شیعەکان، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەماحەتی ئایەتوڵڵای عوزما، سەید عەلی حوسێنی سیستانی (خوا بتانپارێزێت)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی براتان سەماحەتی سەید هادی سیستانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)ـمان پێ گەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی دڵسۆزانە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی باوەڕداران دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم کۆچکردوو بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی بخات و سەبر و ئارامی بە دڵتان ببەخشێت و ئەم کۆستە بکاتە مایەی پاداشت و چاکە بۆتان.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
16ـی کانوونی دووەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبویەوە

سەڵاح

لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژران

یاسین

ریال مەدرید بۆندی کارڤاخاڵی نوێکردەوە

یاسین