zagros news agency

ئەمریکا و کەنەدا فڕۆکەی سەربازی ڕەوانەی گرینلاند دەکەن

فەرماندەییی هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا و کەنەدا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (توییتەری پێشوو) ڕایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکییەکی پێشوەختەدا، چەند فڕۆکەیەک ڕەوانەی گرینلاند دەکەن.
ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دانیمارک ئەنجام دراوە و حکوومەتی گرینلاندیش ئاگادار کراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم دامەزراوەیە، فڕۆکەکان بەم زووانە لە بنکەی سەربازیی پیتافیک لە باکووری گرینلاند جێگیر دەکرێن.
ئامانج لەم هەڵمەتە سەربازییە، بەهێزکردنی هاوکاریی بەرگرییە لە نێوان ئەمریکا، کەنەدا و دانیمارک و هیچ وردەکارییەکی زیاتر دەربارەی ماهییەتی ئەرکەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لە پارێزگایەکی کوردستان بووە پشووی فەرمی

یاسین

پێنج ئەستێرەی هۆڵیوود نەشتەرگەری جوانکاری ڕەتدەکەنەوە

ART

لە عێراق ڕۆژانە 191 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران هەیە

سەڵاح