zagros news agency

داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی چێشتخانەیەکی چینیی لە کابولی لە ئەستۆ گرت

گرووپی تیرۆریستیی (داعش) بەرپرسیارێتیی تەقینەوەی بۆمبێکی لە چێشتخانەیەکی چینی لە شاری کابول لە ئەستۆ گرت. ئەم تەقینەوەیە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی کانوونی دووەم ڕووی دا و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران.
خالید زەدران، وتەبێژی پۆلیسی تاڵیبان ڕایگەیاند لە نێو قوربانییەکاندا هاووڵاتییەکی چینی و شەش هاووڵاتیی ئەفغانستانی هەبوون. تەقینەوەکە لە هۆتێلێک لە ناوچەی بازرگانیی «شاری نەو» ڕووی داوە؛ ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە بەشە هەرە ئارامەکانی شار دادەنرێت و زۆربەی باڵیۆزخانەکان تێیدا نیشتەجێین.
گرووپی ئیسلامیی توندڕەوی تاڵیبان دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە ساڵی ٢٠٢١، بەڵێنی دابینکردنی ئاسایشی لە وڵاتەکەدا دا، بەڵام ئەفغانستان هێشتا شاهێدی هێرش و بۆمبڕێژکردنە کە داعش بەرپرسیارێتیی زۆربەیان لە ئەستۆ دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی رێنمایی لەسەر بەکارهێنانی هۆرمۆنی خەوی میلاتۆنین بڵاو کردەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە

یاسین