میگێل دیازی رۆژنامەنووس لە کادیا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردەوە یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە بەرامبەر فرۆشتنی فران گارسیا پێیان.
ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت، تەنانەت فران گارسیا پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە رێککەوتووە کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات لە مێرکاتۆی زستانەی یاریزاناندا.
دەشڵێت، بەڵام هەموو شتێک لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەدا شکستیهێنا بەهۆی ئەوەی کە کارگێڕی یانەی شاهانە فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان لە ئێستادا رەتکردەوە و بە ئۆفەری یانە ئینگلیزیەکەش رازی نەبوون.
نوسیویەتی، گارسیا نیگەرانە لە بارودۆخی لە یانەی ریالس مەدرید بەهۆی ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە جگە لەوەش وەک یەدەگی یەکەمی کارێراسیش مامەڵەی لەگەڵدا نەکراوە.
گارسیا لەم وەرزەدا تەنها بەشداری لە 14 یاریی یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کە زۆربەیان لە تایمی دووەمدا بەشداری سپێکراوە، کۆی یارییکردنی 701 خولەکە و یەک گۆڵی کردووە و ئەسیستی نییە.

