zagros news agency

تورکیا و سعوودیە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن

 

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوان تورکیا و سعوودیەدا، جەخت لە هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە کرایەوە. دوای سەردانی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بۆ ڕای گشتی بڵاو کرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لە هاوکارییەکانی هەردوو وڵات و هەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکان کراوەتەوە. سعوودیە و تورکیا باسیان لە پرسەکانی ناوچەکە و لەنێویاندا دۆخی سووریا کردووە؛ هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سووریا لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵات دەربڕیوە و هێرشەکانی ئیسرائیلیان ئیدانە کردووە.

هەروەها هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان بۆ پاڵپشتی لە حکومەتی سووریا و هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکان بەرز نرخاند. هەردوولا پشتگیرییان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و یەکگرتن کرد کە لە ٣٠ی کانوونی دووەم ڕاگەیەندرا، هاوکات پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی کە هەڕەشە لە سەقامگیریی سووریا و تەواوی ناوچەکە دەکەن، دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دیاربەکر و مێرسین پێنج کەس بە گومانی ئەندامێتی کەجەکە دەستبەسەر کران

یاسین

ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەست پێدەکات

سەڵاح

نیوەی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە 49 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

یاسین