zagros news agency

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆککۆماری سووریا ئامانجی پێنج هەوڵی تیرۆر بووەتەوە

 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، لە ساڵی رابردوو پێنج جار ئامانجی هەوڵی تیرۆر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتی، هەوڵەکان لەلایەن گرووپێک بە ناوی «سرایا انصار السنه» ئەنجام دراون؛ گرووپێک کە بەپێی تێگەیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندیدارە بە داعش.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە دەکات داعش هێشتا هەوڵی لاوازکردنی دەوڵەتی نوێی سووریا دەدات و «لە بۆشایییە ئاسایشییەکان» سوود وەردەگرێت.

سووریا لە نۆڤەمبەری رابردوو بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش پەیوەست بووە .

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی موسڵ دەکات

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستی نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤) بڵاودەکاتەوە

یاسین