کۆمپانیای گۆگل ئامرازێکی نوێ راگەیاند بە ناوی Pomelli کە ئەزموونێکی نوێیە و پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت کە ئامانجی گۆڕینی هەر ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنیە بۆ بازاڕکردن لە چەند خولەکێکدا هەروەها شیکردنەوەی DNA براندەکە (Business DNA): هەرکە لینکی ماڵپەڕەکەت دادەنێیت ئامرازەکە شیکاری بۆ ڕەنگەکان، فۆنتەکان، و تۆنی دەنگت لە نووسیندا دەکات بۆ ئەوەی بە وردی لە ناسنامەکەت تێبگات هەروەها دروستکردنی بیرۆکەی هەڵمەتی ڕیکلامی: گۆشەی بازاڕکردنی داهێنەرانەت پێشنیار دەکات لەسەر بنەمای چالاکیە بازرگانیەکەت هەروەها دروستکردنی ناوەڕۆکی ئامادە بۆ بڵاوکردنەوە: پۆستت بۆ پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا (وێنە و دەق) دروست دەکات کە بە تەواوی لەگەڵ ناسنامەی بڕاندەکەتدا دەگونجێت.

