zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-گۆمەسپانی كردەوە

ەمڕۆ سێشەممە 2/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر -گۆمەسپانی كردەوە.

دوای کردنەوەی ڕێگەکە ، سەرۆكی حكومەت لە گوتەیەکدا ، دەستخۆشیی لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە ( هێمن گرووپ) كرد كە توانیویانە ئەم پرۆژە گەورەیە وەك هەمیشە لە كاتێكی پێوانەیی و بە شێوازێكی زۆر جوان و ستانداردێكی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكەن و بیخەنە خزمەتی خەڵكی كوردستان. هاوكات باسی لەوە كرد كە پێش دروستكردنی پرۆژەكە، ڕێگەكە بۆ هاتووچۆ مەترسیدار بووە، بەڵام بەم شێوازەی كە ئێستا دروست كراوە، هاووڵاتیان دەتوانن بە كاتێكی كەمتر سەردانی ناوچە دڵخوازەكانی خۆیان بكەن، لە هەمانكاتیشدا خەڵكی دەوروبەری هەولێر دەتوانن بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانیان سەردانی هەولێر بكەن.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی ، ئێمە زۆر دڵخۆشین و سەربەرزین كە لە هەرێمی كوردستان ئێستا كۆمپانیای وامان هەیە بتوانن پرۆژەی وا گەورە بەو ئاستە بەرزە دروست بكەن، ئینشائەڵا نموونەتان زۆر بێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها داوای لە خەڵك کرد كە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ لەبەرچاو بگرن و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و هاووڵاتیانی تر، بە خێرایی ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن دینار پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان دەکات

یاسین

راگەیندراوێک لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

یاسین

فازڵ میرانی: لە هەموو شتێك گرنگتر یەكڕاییە، بەبێ یەكڕایی نابین بە هیچ

یاسین